مەنوشەهر مەتەکی، وەزیری دەرەوەی پێشتری ئێران رایگەیاند، گەلی ئێران لە دە رۆژی داهاتوودا چاوەڕێی دەرچوونی بڕیاری لەسێدارەدان دەکات بۆ دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆ.

لە پەیامێکدا کە ئاراستەی حکومەت و دەسەڵاتی دادوەریی وڵاتەکەی کردووە، مەتەکی ئاماژەی بە رەوشی ئابووری کردووە و رایگەیاندووە: رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە گەیشتووەتە 66% و هەڵاوسانی مانگانەش 88%ە، هاوکات گوشارێکی زۆر لەسەر کەلوپەلە سەرەکییەکان و خۆراک هەیە و قەرز و پابەندبوونی کەڵەکەبووی حکومەت و بانکەکان وەک خۆیان ماونەتەوە.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، وەزیری دەرەوەی پێشتری ئێران رووی دەم لە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران دەکات و دەڵێت: هەڵاوسان، گرانبوونی نرخەکان و قۆرخکاری بوونەتە بەشێک لە رێککەوتنێکی بێدەنگ لە نێوان ئەندامانی حکومەت و ئەو بازرگانانەی قۆستنەوە لە گەل دەکەن.

مەتەکی داواشی لە بەرپرسانی حکومەتی ئێران کردووە بڕوایان بەوە هەبێت کە دەکرێت ئابووری رزگار بکرێت لە ژێر دەستبەسەرداگرتنی دۆلار، و جەختیشی کردەوە کە نابیّت وەک بینەر سەیر بڕوانرێتە گەل، بەڵکو گەل دەتوانێت ئابووری بەڕێوە ببات.