سبەینێ لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد لە نێوان ئەمریكا و ئێران كۆتایی دێت
١٦ی ئابی ٢٠٢٦
سبەینێ لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد لەنێوان ئەمریكا و ئێران كۆتایی دێت، دانوستانەكانیش بە هەڵواسراوی ماونەتەوە.
مۆڵەتی دیاریكراو لە یاداشتی تێگەیشتنی نێوان ئەمەریكا و ئێران كە لە حوزەیرانی رابردوودا ئیمزا كرا، دەچێتە رۆژانی كۆتایی خۆیەوە و بڕیارە سبەی دووشەممە بە رەسمی وادەكە كۆتایی پێ بێت.
ئەم یاداشتە كە بە لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد ناسراوە، دوای رووبەڕووبوونەوە سەربازییەكەی 28ی شوبات و هێرشەكانی دواتری ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكەدا هاتە ئاراوە.
لە تازەترین هەڵوێستیشدا، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران هێشتا بڕیاری لەسەر دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ واشنتن نەداوە.
لەلایەكی ترەوە، سەرچاوە ئەمنییەكانی پاكستان ئاشكرایانكردووە، ئاگربەست كە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیراندا لە چوارچێوەی ڕێككەوتنێكی چوارچێوەیی لە نێوان ئەمریكا و ئێران ئەنجام درابوو، درێژ دەكرێتەوە.
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، رەنگە درێژكردنەوەكە بۆ 60 تا 90 رۆژی تر بێت، بەڵام روونیانكردووەتەوە، هێشتا یەكلانەبووەتەوە كە ئایا بە رەسمی راگەیاندن بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەستەكە دەكرێت یاخود نا.



