وەزارەتی دەرەوەی روسیا: بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی ئۆکراین نزیکەی دوو هەزار کەس لە مانگی رابردوودا کوژراون و بریندار بوون
ساکۆ سمکۆ
١٤ی ئابی ٢٠٢٦
روسیا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لە ئاکامی هێرشە درۆنییەکانی ئۆکرایندا لە مانگی رابردوودا، 201 مەدەنی کوژراون و 1441 کەسی دیکەش بریندار بوون.
رۆدیۆن میرۆشنیک، باڵیۆزی ئەرکە تایبەتەکان لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند: هێرشەکانی درۆنییەکانی ئۆکراین بوونەتە هۆی کوژرانی 201 هاووڵتی مەدەنی و برینداربوونی 1441 کەسی دیکە لە روسیا، ئەمەش تەنها لە ماوەی مانگی رابردوودا.
ئاماژەی بەوەشداوە، مانگی تەممووز بەرزترین ئاماری مانگانەی کوژراو و برینداری مەدەنیی بەهۆی هێرشی درۆنییەکانەوە تۆمارکردووە و ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی زیاتر لە %90ـی کۆی گشتیی قوربانیانی مەدەنی تۆمارکراو لەماوەی ئەو مانگەدا.
ڕوونیشی کردەوە: «ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە سەرەتای ئەمساڵەوە چوار هێندە زیادیکردووە، بەشێوەیەک کە لە 387 کەسەوە لە مانگی کانوونی دووەمدا بۆ 1739 کەس لە مانگی تەممووزدا.



