ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بانگهێشتی پیت هێگسێت وەزیری جەنگی وڵاتەكەیان دەكان بۆ ئەنجومەنەكەیان بەو ئامانجەی  رووبەڕووی لێپرسینەوە بكەن سەبارەت بە دابینكردنی بودجەی جەنگی دژ بە ئێران؛ جەنگێك كە لەلایەن دیموكراتەكانەوە بە شەڕێكی بژاردەییی تێچووبەرز وەسف كرا كە بێ رەزامەندیی كۆنگرێس ئەنجام دراوە.

پیت هێگسێت رایگەیاند،كە تێچووی جەنگەكە تاوەكو ئێستا گەیشتووەتە 37 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، كە نزیكەی هەشت ملیار دۆلار زیادی كردووە بەراورد بە دوا هەڵسەنگاندنی راگەیەندراو، و ئەم خەمڵاندنە خەرجییە چاوەڕوانكراوەكان تا 30ی ئەیلول لەخۆدەگرێت.

ئەمە جگە لەوەی، پێنتاگۆن داوای بودجەیەكی زیادەی بە بڕی 67  ملیار دۆلار كردووە بۆ داپۆشینی خەرجییەكانی جەنگ و بەردەوامی پشتیوانیكردنی ئامادەیی سەربازی و ئۆپەراسیۆنەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.