ئەکسیۆس: جارید کوشنەر سەردانی ئیسرائیل دەکات بۆ بەردەوامیدان بە پلانی ئاشتیی غەززە
ساکۆ سمکۆ
١٤ی ئابی ٢٠٢٦
بڕیارە هەفتەی داهاتوو جارید کوشنەر، نێردەی تایبەتی سهرۆكی ئهمریكا، سەردانی ئیسرائیل بکات بۆ تاوتوێکردنی قۆناغی داهاتووی پلانی ئاشتیی غەززە، کە جەخت لەسەر چەکداماڵینی حەماس و کشانەوە هێزەکانی ئیسرائیل دەکاتەوە.
پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەم سەردانەی کوشنەر لەگەڵ نیکۆلای ملادینۆڤ، نوێنەری باڵای ئەنجومەنی ئاشتی، بە مەبەستی رەواندنەوەی دوودڵییەکانی حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ سەبارەت بە پلانەکە.
ئاماژەی بەوەشداوە، سەرەڕای ئەوەی ناتانیاهۆ بەهۆی گوشاری سیاسیی ناوخۆ و نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان، بەئاشکرا رەخنەی لە بەشێک لە پلانەکە گرتووە، بەڵام لێپرسراوانی کۆشکی سپی رایانگیاندووە کە لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیۆ زیاتر رەنگدانەوەی بانگەشەی هەڵبژاردنە، نەک گۆڕانکاریکردن لە سیاسەتەکەیدا.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە کەمکردووەتەوە و هێزەکانی بەرەو «هێڵی زەرد» پاشەکشە پێکردووە. بڕیاریشە کوشنەر لەگەڵ ناوبژیوانانی میسر، قەتەر و تورکیا لە قاهیرە کۆببێتەوە بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە.



