جەی دی ڤانس: متمانەم بە بەهێزبونی پێگەی ئەمریکا هەیە
بڵند
١٣ی ئابی ٢٠٢٦
جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لەگەڵ ئێران ئامادەیە و بە تەواوی متمانەی هەیە ئەم رەوشە بە بەهێزبوونی زیاتری پێگەی ئەمریکا و رێگریکردن لە تاران لە دەستگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی کۆتایی پێدێت.
فانس ئاماژەی بەوەکردوە، رەوشی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران بەردەوام لە هەڵبەز و دابەزدایە، بەڵام ئەمریکا کۆمەڵێک ئامرازی بەهێزی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی تاران ناچار بکات هەنگاوی کردەیی بنێت.
هەروەها رەخنەی لە هەڵوێستەکانی ئێران گرت، چونکە بە وتەی ئەو، کێشەی سەرەکی لەوەدایە ئێرانییەکان بەڵێن دەدەن و پێوەی پابەند نابن، هەروەها رێککەوتن ئیمزا دەکەن و دواتر جێبەجێی ناکەن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، جێگری سەرۆکی ئەمریکا تیشکی خستە سەر پرسی وزە و ئاسایشی ئابوریی وڵاتەکەی، کە بە گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ گەروی هورمز گرەنتیی جێگیربوونی نرخەکانی نەوت و گاز بۆ گەلی ئەمریکا دەکات.



