تەندروستیی هەرێم: حاڵەتێکی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆمارکرا
بڵند
١٣ی ئابی ٢٠٢٦
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێکی تووشبوو بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون لەشاری دهۆک تۆمارکرا، کە پیاوێکی تەمەن 23 ساڵە، ئەمەش سێیەم حاڵەتی توشبوە بە نەخۆسییەکە لە هەرێم تۆمار دەکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، پیاوێکی تەمەن 23 ساڵ کە دانیشتوی گوندی بازێ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبو، توشی تای خوێن بەربوون بوە.
تەندروستیی هەرێم دەڵێت؛ توشبوەکە لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستی تا ئێستا جێگیرە و دەشلیت تا ئێستا سێ حاڵەتی توسبون تۆمارکاروە بە نەخۆشییەکە کە دانیشتوی هەرێم بنن، لەگەڵ دوو حاڵەتی تر، کە دانیشتوی دەرەوەی هەرێمن.
لە راگەیەندراوەکەدا تەندروستی هەرێم داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان رێنماییەکان جێبەجێ بکەن و لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە.


