بارەگای خاتەمولئەنبیا: گەروی لە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆماندایە
بڵند
١٣ی ئابی ٢٠٢٦
بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند هیچ کەشتییەک بە بێ مۆڵەتی ئێران ناتوانێت بە سەلامەتی گەروی هورمز تێپەرێنێت و بانگەشەکانی واشنتۆن بۆ گەروەکە دورە لە راستییەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند هیچ کەشتییەک بەبێ مۆڵەت و چاودێری ئێران ناتوانێت بە سەلامەتی بە گەروی هورمزدا تێپەڕێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، بانگەشەی واشنتۆن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گەروی هورمز دورە لە راستییەوە و بێ بنەمایە.
جەختیشیکردوەتەوە، کە گەروی هورمز لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە و بۆ تێپەربون بە گەروەکەدا، پێشتر دەبێت کەشتییەکان مۆڵەت لە ئێران وەربگرن.


