ئەمریکا و كۆڵۆمبیا ئۆپراسیۆنی سەربازی هاوبەش دژی بازرگانانی مادە هۆشبەرەكان ئەنجام دەدەن
لازیا عەلی
١٣ی ئابی ٢٠٢٦
حكومەتی كۆڵۆمبیا بۆ تێكشكاندنی تۆڕە تیرۆرستییەكانی مادە هۆشبەرەكان، رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی هاوبەش لەگەڵ ئەمریكا نیشان دا.
پیت هیگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، كۆڵۆمبیا رەزامەندی لەسەر ئۆپراسیۆنی سەربازی هاوبەش لەگەڵ وڵاتەكەی دەربڕیوە بۆ روبەڕووبوونەوەی باندەكانی مادە بێهۆشكەرەكان.
وتیشی، ئەم هەنگاوە دوای بەڵێنەكانی سەرۆكی نوێی كۆڵۆمبیا بۆ كۆتاییهێنان بەو گروپە تاوانكارییانەی چالاكن، دێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، كۆڵۆمبیا داوای لە پێنتاگۆن كردووە بۆ تێكشكاندنی تۆڕە تیرۆریستییەكان هاوكارییان بكات.
جەختیشی كردەوە، ئەم هەنگاوانە دەبنە نموونەی هاوبەشییەكی كارا لەگەڵ وڵاتانی تر.


