ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین دەڵێت، هێرشەكانیان لە دژی روسیا تا ناوجەرگەی ئەو وڵاتە فراوان دەكەن. 

زیلینسكی رایگەیاندووە، بۆئەوەی بۆ مۆسكۆی بسەلمێنێن كە ئاشتی و ئارامی چەند گرنگن، هێرشەكانیان لە دژی روسیا فراوان دەكەن و ئامانجی قوڵتر لە ناوجەرگەی ئەو وڵاتە دەپێكن، وەك ئەوەی لە رۆژانی رابردوودا هێرشیانكردەسەر كەرتی نەوتی روسیا لە شاری تۆبۆلسك.

سەرۆكی ئۆكراین وتیشی، روسیا موشەكی كۆریای باكوری لە هێرشێكدا بۆسەر خاكی ئۆكراین بەكارهێناوە كە بەهۆیەوە شەش كەس كوژران، هۆشداریشداوە لە بەردەوامیی هاوكارییە سەربازییەكانی پیۆنگ یانگ بۆ مۆسكۆ و دەشڵێت، هەماهەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە مەترسی لەسەر وڵاتانی ئاسیاش دروست دەكات.