ژمارەی گیانلەدەستدانی بومەلەرزەكەی رۆژئاوای كۆڵۆمبیا بەرزبوەتەوە بۆ زیاتر لە 130 كەس، 700 كەسیش برینداربوون.

رۆژی دووشەممە بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلە، شاری پێرێرای لە رۆژئاوای كۆڵۆمبیا هەژاند، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەش رایگەیاندوە، ئۆپراسیۆنی گەڕان و پشكنین و رزگاركردن بەردەوامە، بەپێی ئامارەكان تائێستا 132 كەس بەهۆی بومەلەرزەكەوە گیانیانلەدەستداوە، 700 كەسیش برینداربوون.

راشیگەیاندوە، بومەلەزەكە زیانی زۆری لێكەوتوەتەوە، نزیكەی هەزار و 500 بینا روخاون، رێگاوبانەكان زیانیان بەركەوتووە، خزمەتگوزارییە گشتیەكان پەكیان كەوتووە، هەروەها تیمەكانی فریاكەوتن لە هەوڵی رزگاركردنی ئەو كەسانەدان، لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەكاندا گیریان خواردووە.