بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر، وڵاتی کۆڵۆمبیا و ژمارەیەک ناوچەی تری ئەمریکای لاتینی هەژاند، قوڵی بومەلەرزەکە 100 کیلۆمەتر بووە لە ژێر زەویدا و تا ئێستا گیان لەدەتدانی 18 کەس پشتراستکراوەتەوە.

ئەمڕۆ دوشەممە، بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی، 7.4 پلەی رێکخەتر، کۆڵۆمبیا و چەند وڵاتێکی تری ئەمریکای لاتینی هەژاند، وێڕای زیانێکی مادیی زۆر  گەشتە ئاسمانییەکانی لە شەش فڕۆکەخانەش وەستاند.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری لێپرسراوانی کۆڵمبیاوە بڵاویکردوەتەوە، تا ئێستا جگە لە بریندار بوون، 18 کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانی لەدەستداوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بومەلەرزەکە، چەقی بومەلەرزەکە نزیك ناوچەی سان خۆسێ دێل پالمار بووە لە هەرێمی چۆکۆ لە رۆژئاوای کۆڵۆمبیا و لە قوڵایی 100 کیلۆمەتر لە ژێر زەویدا رویداوە.

 بەهۆی بومەلەرزەکەوە بینا و باڵەخانەی زۆر زیانیان پێگەیشتوە و تا ئێستا زیانە مادییەکان دیار نین و بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە بەهۆی بەهیزی بومەلەرزەکەوە، هاووڵاتییان ناچار بوون باڵەخانەکان چۆڵ بکەن و بڕژێنە سەر شەقامەکان.

دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی کۆڵۆمبیاش ئاشکرای کرد، بەهۆی ئەو زیانانەی بەر ژێرخانی فڕۆکەخانەکان کەوتوون، شەش فڕۆکەخانە کارەکانیان راگرتووە.