كۆمەڵەی مەغربی بۆ مافەكانی مرۆڤ: لانیكەم 144 كۆچبەری مەغریبی گیانیان لەدەستداوە
سەعید سەروەت
١٠ی ئابی ٢٠٢٦
كۆمەڵەی مەغربی بۆ مافەكانی مرۆڤ نوێترین ئاماری گیانلەدەستدانی كۆچبەرەكانی سێوتای ئاشكراكرد و دەشڵێت ئەگەری هەیە ژمارەكە زیاتریش بكات.
سوعاد براهیمە، سەرۆكی كۆمەڵەی مەغربی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كۆمەڵێك زانیاریی و ئاماری نوێی ئاشكراكرد و رایگەیاند، گیانلەدەستدانی لانی كەم 144 كەس لەكۆچبەرانی مەغریب پشتڕاستكراوەتەوە كە 81 كەسیان تەرمەكانیان لە ئیسپانیا دەرهێنراونەتەوە و 63 تەرمیش لەئاوەكانی مەغریب دەرهێنراون.
باسی لەوەش كرد، ئەو ژمارانە تەنها بۆ ئەو تەرمانەیە كە سەر ئاو كەوتوون، چونكە تەرمی تر هەن كە گیریان خواردووە و تا ئێستا لێپرسراوانی مەغریب بەدوایاندا نەگەڕاون، بۆیە ئەگەری هەیە ئامارەكە زیاتر بەرز بێتەوە.
سەرۆكی كۆمەڵەكە وتیشی، لەبارەی بێسەروشوێنبووانەوە تا ئێستا هیچ ئامارێكی پشتڕاستكراوەیان لەبەردەستدا نییە چونكە رۆژانە ژمارەكان رۆژانە دەگۆڕێن بەڵام لە هەوڵدان زانیارییەكان لەو بارەیەوە كۆبكەینەوە رایبگەیەنن.



