دۆناڵد ترەمپ: ئێران ناتوانێت موچەی سەربازەکانی بدات
بڵند
٩ی ئابی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند هێمنی و دور لە گرژی مامەڵە لەگەڵ ئێراندا دەکەن و تاران لە رەوشێکی زۆر خراپی ئابوریدایە، کە ناتوانێت موچە سەربازەکانیشی بدات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بە پێگەی ئەکسیۆسی راگەیاندوە، بەردەوامن لە چاودێریکردنی تاران و گەمارۆی دەریایی قەیرانە ئابورییەکانی ئێرانی قووڵتر کردووەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردوە، بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە ئێران لە رەوشێکی زۆر خراپی ئابوریدایە، کە ناتوانێت موچەی سەربازەکانی بدات.
دۆناڵد ترەمپ جەختیکردوەتەوە، پەیوەندییەکان و کێشەکان لەگەڵ تاراندا چارەسەر دەکرێن وەک چۆن هەمیشە چارەسەر کراون و رەوشەکەی بە ياری شەتڕەنج وەسف کردوە.
سەرۆکی ئەمریکا وتوشیەتی؛ ئەگەر پێویست بکات دەتوانن فشارە ئابورییەکان لە سەر ئێران زیاتر بکەن.



