کەشناسیی هەرێم ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما وەک خۆیان دەمێننەوە، کە بەرزترینیان لە گەرمیان 46 پلە و نزمترینیان لە حاجی ئۆمەران 32 پلەی سیلیزی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەور، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی

پیرمام: 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:42 پلەی سیلیزی

گەرمیان:46 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:32 پلەی سیلیزی