پنتاگۆن: تا ئێستا 687 سەربازی ئەمریکی لە جەنگی دژ بە ئێران برینداربوون
سەوسەن سەید
٥ی ئابی ٢٠٢٦
ئاژانسی نۆڤۆستی، دوای شیکردنەوەی دواین راپۆرتەکانی پنتاگۆن گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە کۆی ژمارەی بریندارەکانی سوپای ئەمریکا لە جەنگی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران بەرزبووەتەوە بۆ 687 کەس.
بەپێی ئامارە ناوخۆییەکانی پنتاگۆن تا 4ی ئاب، 417 سەرباز لە میانی ئۆپەراسیونی "ئیپیک فیوری" بریندار بوون، کە ئیدارەی ترەمپ لە ٥ی ئایار کۆتاییهاتنی راگەیاندبوو.
هەروەها 270 سەربازی تر لە زنجیرە ئۆپەراسیونە نوێیەکانی دژی ئێران کە لە 7ی تەمووزەوە دەستیان پێکردووە بریندار بوون، بەمەش کۆی ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە 687 کەس.
لە لایەکی ترەوە، ژمارەی راگەیەندراوی کوژراوانی سوپای ئەمریکا گەیشتە 18 سەرباز.



