دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ "فۆکس نیوز" رایگەیاند: کە وڵاتەکەی خەریکی دانوستانی زۆر باشە لەگەڵ ئێران، جەختیشی کردەوە کە تاران بە درێژایی رۆژ سەرقاڵی دانوستان بووە و ئێرانییەکان دەیانەوێت بگەنە رێککەوتن.

ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە کاتی پێویستی لەبەرجەستەدایە سەبارەت بە پرسی ئێران، بەڵام جەختی کردەوە: ئێران بە هیچ شێوەیەک ناوەستێت تا ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، چونکە ئەگەر ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات، جیهان دەبێتە شوێنێکی تەواو جیاواز.

سەبارەت بە ئاڵۆزییە سەربازییەکان و گەروی هورمز، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی نزیک بووەوە لە ئەنجامدانی هێرشێک بۆ سەر ئێران کە بە گەورەترین هێرشی سەربازی دادەنرا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە. وتیشی: گەروی هورمز بەم زووانە زۆر بە کراوەیی دەمێنێتەوە، یانیش ئێران بەر زەبرێکی زۆر توند و سەخت دەکەوێت.