پۆلیسی ئەمریکا چەکدارێکی لە نزیک یانەی گۆڵفی دۆناڵد ترەمـپ دەستگیرکرد
سەوسەن سەید
٥ی ئابی ٢٠٢٦
هێزە ئەمنییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پیاوێکی چەکداریان دەستگیرکرد کە گومانی لێدەکرێت چاودێری رێکارە ئەمنییەکانی یاریگای گۆڵفی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کردبێت لە نزیک شاری لۆس ئانجلوس، ئەوەش بەر لە سەردانە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکەی ترەمپ بۆ یانەکە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای لۆس ئانجلوس رایگەیاند: تۆمەتبارەکە تەمەنی 38 ساڵە و سەرقاڵی گرتنی وێنە و ڤیدیۆ بووە لە دەوروبەری شوێنەکەدا، لە کاتی پشکنیندا مەخزەنێکی فیشەک بە توانای گرتنی 16 فیشەک و بڕێک تەقەمەنی پێبووە، هەروەها پۆلیس لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دەمانچەیەکی دۆزیوەتەوە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە، دەستگیرکردنی ئەو کەسە هاوکات بووە لەگەڵ ئامادەکارییەکانی سەرۆک ترەمپ بۆ گەیشتن بە یانەی گۆڵفەکەی لە دەرەوەی شاری لۆس ئانجلەس، بە مەبەستی بەشداری کردن لە ئاهەنگێکی شێوانە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی.



