لە سەروبەندی نزیكبوونەوەی رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا لەسەر گەروی هورمز، ئێران تاوتوێی پێدانی ئەركی هەڵگرتنەوەی مینە چێندراوەكانی گەروی هورمز بە وڵاتانی ئەوروپا دەكات.

ئاژانسی " بلومبێرگ" لە گەورە لێپرسراوێكی ئێرانەوە ئاشكرایكردووە، دەسەڵاتدارانی ئێران تاوتوێی پێشنیازێك دەكەن بۆ سپاردنی ئەركی هەڵگرتنەوەی مینە چێندراوەكانی گەروی هورمز بە وڵاتانی ئەوروپا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەگەری پەسەندكردنی ئەو پێشنیازە لەلایەن ئێرانەوە، پێویستە ئەو وڵاتە گرەنتی سەلامەتی بۆ هەر كەشتییەكی ئەوروپی بكات كە لە گەروی هورمز ئەركی هەڵگرتنەوەی مینە چێندراوەكان دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، تائێستا تەنها بەریتانیا ئامادەیی نیشانداوە لە وڵاتانی ئەوروپا بۆ هەڵگرتنەوەی مینە چێندراوەكانی گەروی هورمز، ئەویش بەو مەرجەی ئێران لەكاتی هەڵگرتنەوەی مینەكان گرەنتی ئاسایشی كەشتییەكانی لەو گەروەدا بكات.