لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 72 هەزار کۆچبەر بە شێوەیەکی نایاسایی پەڕیوونەتەوە بۆ شارۆچکەی سبتە، تا ئێستاش 70 هەزار کەسیان بۆ مەغریب گەڕێنراونەتەوە.

وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا رایگەیاند، لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 72 هەزار کۆچبەر بە شێوازێکی نەریتی و نایاسایی چووبوونە ناو شارۆچکەی سبتە، تا ئێستاش 70 هەزار کەسیان بۆ مەغریب گەڕێنراونەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەکرد، زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی بە شێوەی نایاسایی چوووبوونە خاکی ئیسپانیاوە رادەستی مەغریب کراونەتەوە.

هاوکات لۆران نونێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاشکرایکرد، بەپێی ئامارە رەسمییەکانی ئیسپانیا، لە ئاکامی ئاڵۆزی و هەوڵەکانی بەزاندنی سنوور لە سبتە، ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ 75 کەس بەرزبووەتەوە.

لەلای خۆشیەوە وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاماژەی بەوەکرد، وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ رێکارەکانی ئیسپانیا لە کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکە دەربڕیوە، بەو هۆیەوەش فەرەنسا بڕیاری داوە رێکارە ئەمنییەکانی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئیتالیا توندتر بکات.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی کۆچ و ئینتیگراسیۆنی دانیمارک پێشوازیی لە کاردانەوەی خێرای مەدرید کرد لە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی پۆلیس و سوپا، جەختیشی کردەوە لە گرنگیی پاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانی یەکێتیی ئەوروپا.