زێلێنسکی: جەنگمان گەڕاندەوە بۆ قوڵایی خاکی روسیا
ساکۆ سمکۆ
٢ی ئابی ٢٠٢٦
ڤۆلدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی بەردەوامن لە وەشاندنی گورزی بەهێز لەو دامەزراوانەی روسیا کە پاڵپشتیی دارایی و سەربازیی جەنگەکە دەکەن.
زێلینسکی ئاماژەی بەوەش کرد، شەوی رابردوو لە ناوچەی ساراتۆڤی روسیا، زیاتر لە 600 کیلۆمەتر لە بەرەکانی جەنگەوە دوورە، دوو بنکە کە یەکێکیان پاڵاوگەیەکی نەوتە و ئەوەی دیکەشیان بنکەیەکی سەربازیی ئاسمانییە.
هەر بەپێی وتەکانی سەرۆکی ئۆکراین، لە هەرێمی کالوگا کۆگایەکی گەورەی نەوت و لە هەرێمی بریانسکیش پێگەیەکی تایبەت بە کۆگاکردن و ئاراستەکردنی درۆن، بەوردی پێکراون.
زێلینسکی سوپاسی هێزەکانی بەرگریی وڵاتەکەی کرد بۆ فراوانکردنی تواناکانیان لە وەشاندنی گورزی بەهێز و وتیشی: ئێمە جەنگ دەگەڕێنینەوە بۆ ئەو شوێنەی کە لێیەوە هاتووە.



