میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردوەتەوە، خەڵكی عەفرین لەپاش هەشت ساڵ ئاوارەبوون گەڕانەوە شوێنی خۆیان، بەڵام گوندەكانی عەفرین لە لایەن عەرەبەكان و گروپەچەكدارەكانی سوریاوە رۆخێنراون و ماڵ و موڵكی كوردەكان هەموو بە تاڵان براون.

خەڵكی عەفرین كە لە ساڵی 2018 ئاوارەكراوبوون و شوێنی خۆیان بەجێهێشتبوو دوایین كاروانی ئاوارەكان لە 16 ئەم مانگە هەرێمەكانی جەزیرە و كۆبانێەوە گەڕانەوە شوێنی خۆیان.

بەشێك لە خەڵكی عەفرین كە ماوەی هەشت ساڵ بوو ئاوارە ببون وێڕای ئەوەی گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، بەڵام ناتوانن بگەڕێننەوە سەر موڵك و ماڵی خۆیان چونكە گوندەكانیان روخێنراون و ماڵەكانیان بەتاڵان براون.

بە گوێرەی وتەی دانشتوانی گوندی دوراقلیا-ی ناوچەی شەران لە عەفرین لە كاتی ئاوارەبوونیاندا هەشت ماڵی عەرەب لەو گوندەیاندا هەبوون و لە پاش ئاوارە بوونی كوردەكان، عەرەبەكان هەموو ماڵ و موڵكی كوردەكانیان بە تاڵان بردووە و ئاسنی ناو دیوار و سەربانی ماڵەكانیان درهێناوە و ماڵەكایان رۆخاندووە و موڵكی كوردەكانیان لە نێوان خۆیاندا بەشكردووە.