ئاژانسی فارس رایگەیاند، فەرەنسا بەهۆی نیگەرانییەکان لە ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی ناوچەکە، تەواوی دیپلۆماتکارەکانی خۆی لە تاران کشاندۆتەوە و باڵیۆزخانەکەی چۆڵکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی فارس رایگەیاند فەرەنسا باڵیۆزخانەکەی داخست و تەواوی دیپلۆماتکارەکانیشی ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە.

داخستنی باڵوێزخانەی فەرەنسا لە دوای ئەوە دێت رۆژی چوارشەممە، بەریتانیاش بە هەمان هۆکار و بەهۆی تێکچوونی باری ئەمنی، بەشێوەیەکی کاتی باڵیۆزخانەکەی لە ئێران داخست بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە،  پێشتر وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، بەهۆی دەستبەسەرکردن و ترساندنی جەستەیی کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە،  لێپرسراوانی ئێرانی لە پاریس بانگێشت کردبوو و بۆ ئەوەی رونکردنەوە بدەن.