وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران: دوژمن سەری لێ شێواوە و نازانێت لە کوێ موشەک بەرهەم دەهێنین
بڵند
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
سەردار شێکارچی، وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران، رایگەیاند لە بیروڕای گشتی ئێراندا نابێت پرسی تۆڵەسەندنەوە یان روشتنی خوێن لە ئۆپراسیۆنێکی تاکتیکی و زۆر رووکەشدا کورت بکرێتەوە، بەڵکو ستراتیژی ئێمە دەرکردنی ئەمریکییەکانە لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا.
وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاماژەی بەوەشکردوە، دوژمنان بە هەموو کەرەستەی کۆکردنەوەی هەواڵگری سەریان لێ شێواوە و نازانن لە کوێ مووشەک بەرهەم دەهێنن.
ناوبراو راشیگەیاندوە، نزیکەی 20 ساڵ ناوەندێک بە ناوی "ناوەندی داتا" لە ئیمارات بە هاوکاری ئەمریکییەکان و ئەوروپییەکان و ئیسرائیل دامەزراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا و تەنانەت بەشێکی جیهانیش، بەڵام ئێران لەناوی برد.
لەبارەی بەرهەمهێنانی چەکەوە سەردار شێکارچی دەڵێت؛ لەماوەی 40 رۆژی جەنگ و پێشێلکردنی بەڵێن دوای ئیمزاکردنی یاداشتەکە، بەرهەمهێنانی موشەکی ستراتیژییان هەرگیز نەوەستاندوە و دوژمنیش هەرگیز نازانێ لە کوێ موشەکەکانیان بەرهەمدەهێنن.
ناوبراو جەختیشیکردوەتەوە، ئەوان بە دوای تۆڵەوەن و تۆڵەکردنەوەش نابێت روکەش بێت؛ تۆڵەی ئەوان دەرکردنی ئەمریکایە لە ناوچەکە.


