وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر تۆڕێكی نێودەوڵەتیی دابینكردنی چەك بۆ سوپای پاسداران سەپاند
رێبین
١٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزادانی تۆڕێكی نێودەوڵەتیی راگەیاند كە هاوكاریی سوپای پاسدارانی ئێرانی كردووە لە دابینكردنی چەكدا.
نوسینگەی كۆنترۆڵكردنی داراییە بیانییەكانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، چەند دەزگایەكی نوێی خستە لیستی سزاكانەوە كە بەشدارن لە تۆڕێكی نێودەوڵەتی بۆ كڕین و دابینكردنی چەك بۆ سوپای پاسدارانی ئێران.
وەزارەتی گەنجینەی جەختی كردەوە، ئەو رێكارانە دوای هێرشەكانی ئەم دواییەی ئێران دێت بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان لە گەروی هورمزدا.
لای خۆشیەوە، سكۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا زۆر روون بووە لەوەی كە دەبێت ئێران لە چەكی ئەتۆمی دابماڵێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، وەزارەتەكەی بەردەوام دەبێت لە بە ئامانجگرتن و پەكخستنی ئەو تۆڕە نایاساییانەی كە پارە بۆ بەرنامە چەكدارییەكان و ئامێری جەنگیی ئێران دابین دەكەن.



