نەتەوە یەگرتووەکان: رەنـگـە بەهۆی نوقومـبونـی دوو کەشتییەوە 500 کەس لە کەناراوەکانی مـیانـمار گیانیان لەدەستـدابێت
بڵند
١٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە ئەگەری هەیە زیاتر لە 500 کەس بەهۆی نقومبوونی دوو کەشتییەوە لە نزیک کەناراوەکانی بۆرما (میانمار) گیانیان لەدەستدابێت، کە لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە بەڕێکەوتبوون.
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) و کۆمیساری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا نیگەرانی قووڵی خۆیان لەو روداوە دەربڕی و ئاماژەیان بەوە کرد، کە زۆربەی سەرنشینانی ئەو دوو کەشتییە لە کەمینەی موسڵمانی رۆهینگانن، کە بەشێکیان لە بەنگلادیشەوە هاتوون و بەشێکیشیان لە ویلایەتی راخینی بۆرماوە بەڕێکەوتبوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، یەکێک لە کەشتییەکان کە نزیکەی 250 کەسی هەڵگرتبوو پاش ماوەیەکی کەم لە بەڕێکەوتنی پەیوەندی پچڕاوە و کەشتی دووەمیش کە نزیکەی 280 کەسی تێدابووە لە 8ی تەمموزدا لە نزیک کەناراوەکانی ئەیارواسی نقوم بووە؛ نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداریدەدات، کە ئەگەر ئەم زانیارییانە پشتڕاست بکرێنەوە، ئەم کارەساتە قەبارەی زیانە مرۆییەکانی ئەمساڵ زۆر زیاتر دەکات.



