سێنتكۆم: تواناكانی ئێرانمان بۆ هێرشكردنەسەر كەشتییە بازرگانییەكان لاوازكردووە
رێبین
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٦
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا 'سێنتكۆم' بۆ یەكەمین جار چەكێكی نوێ لە هێرشەكانی سەر ئێران بەكاردەهێنێت.
سێنتكۆم ئاشكرایكردووە، هێرشێكی چڕیان كردووەتە سەر دامەزراوەیەكی چاككردنەوەی كەشتی جەنگی و ژێردەریاییەكان لە قووڵایی خاكی ئێراندا.
دەشڵێت، لەم ئۆپراسیۆنەدا سێ بەلەمی خۆكوژ لە جۆری كۆرسێر بەندەر عەباسیان بەوردی پێكاوە، ئەمەش یەكەمینجارە لە مێژووی سەربازیی ئەمریكادا بەلەمی خۆكوژ لە ئۆپراسیۆنی جەنگیی راستەوخۆدا بەكاربهێنرێت.
سێنتكۆم جەختیشی كردووەتەوە كە هێرشە ئاسمانی و دەریاییە كانی شەوی ڕابردوو بە تەواوی تواناكانی ئێرانی بۆ بەردەوامبوون لە هێرشكردنە سەر كەشتییە بازرگانییە نێودەوڵەتییەكان لاواز كردووە.



