دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت: گەروی هورمز كۆنترۆڵ دەكەین و دەبینە پاسەوانی گەروەکە، هەروەها لەبەرانبەر پاسەوانیکردن لە گەروی هورمز باج وەردەگرین.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت كۆنترۆڵی گەروی هورمز دەكەن و لەبەرامبەر پاراستنیشیدا باج وەردەگرن.

ترەمپ بە كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی رایگەیاند، لەگەڵ ئێران رێككەوتنیان هەبوو بەڵام ئەوان پێشێلیان كرد. 

وتیشی، ئەمریكا كۆنترۆڵی گەروی هورمز دەگرێتە دەست و پاسەوانی دەكەن، بەڵام لەبەرامبەر پاسەوانیكردنی ئەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییە، باج وەردەگرن.