سەرچاوەیەكی رەسمی لوبنانی رایگەیاندووە، وڵاتەكەی رۆژانی 15 و 16ی ئەم مانگە لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا گەڕێكی نوێی دانوستانەكان لەگەڵ ئیسرائیل بەرێوەدەچێت.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت كە لوبنان مەرجی كشانەوەی هێزەكانی ئیسرائیلی لە دوو ناوچەی باشوری وڵاتەكەی دانابوو بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

هاوكات وەفدێكی سەربازیی ئەمریكا لە ئێستادا لە لوبنانە و لەگەڵ فەرماندەیی سوپای ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە بە مەبەستی دانانی میكانیزمێك بۆ كشانەوەی سوپای ئیسرائیل لەو ناوچانەی لەسەری رێككەوتوون.