سوپای ئەمریکا کۆتاییهاتنی خولی سێیەمی هێرشەکانی دژی ئێران رادەگەیەنێت
سەوسەن سەید
١٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) کۆتاییهاتنی خولی سێیەمی هێرشەکانی دژی ئێران راگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا نزیکەی 140 ئامانجی سەربازیی ئێرانییان پێکا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەستپێکردنی خولی سێیەمی هێرشە سەربازییەکانی دژی ئێران لەم هەفتەیەدا راگەیاند، ئەمەش بە فەرمانی راستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بوو.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێرشەکان وەک وەڵامدانەوەیەک بوون بۆ هێرشێکی "ئاشکرا و بێشەرمانە" کە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئەنجامدرابوو دژی کەشتیی گواستنەوەی کۆنتێنەری (M/V GFS Galaxy) کە ئاڵای قوبرسی پێوەبوو لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا.
هێرشەکە بووە هۆی بێسەروشوێنبوونی یەکێک لە ئەندامانی تیمی مەدەنیی کەشتییەکە، هەروەها پەککەوتنی تەواوی کەشتییەکە دوای کەوتنەوەی ئاگر تێیدا و زیانگەیشتنێکی زۆر بە ژووری بزوێنەرەکانی، کە رێگر بوو لەوەی بەردەوام بێت لە گەشتەکەی.
لە بەیاننامەکەدا روونشکراوەتەوە کە دەرفەت درابوو بە ئێران بۆ سەلماندنی پابەندبوونی بە "مۆڵەتی لێکتێگەیشتن" دوای ئەوەی بەرپرسیارێتی هێرشەکانی پێشووی خرابووە ئەستۆ، بەڵام جارێکی دیکە سەرنەکەوت لەوەدا، بە پشتبەستن بەمە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە کە باجێکی قورس دەسەپێنێت لە رێگەی بەردەوامبوون لە لاوازکردنی تواناکانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی دەریاوانانی مەدەنی و کەشتییە بازرگانییەکان لە گەروەکەدا.



