ئەکسیۆس: ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشی سەربازی درێژخایەن دژی ئێران
بڵند
٩ی تەمووزی ٢٠٢٦
پێگەی ئەکسیۆس بڵاویکردوەتەوە، کۆشکی سپی خۆی بۆ روبەڕوبوونەوەیەکی سەربازیی لەگەڵ ئێران ئامادە دەکات، کە پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژێکەوە تا چەند هەفتەیەک بخایەنێت؛ ماوە و توندیی ئەم شەڕەش بەندە بە بڕیارەکانی داهاتووی ئێرانەوە.
پێگەی ئەکسیس لە زاری لێپرسراوانی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ململانێکان سەرەتا بە ئامانجی لاوازکردنی توانای موشەکی و بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەستی پێکرد، بەڵام ئێستا گۆڕدراوە بۆ شەڕێک لەسەر کۆنترۆڵکردنی گەروی هورمز.
رونیشی کردووەتەوە، دوای هەرەسهێنانی پرۆسەی دیپلۆماسی، فشاری سەربازی دووبارە بووەتەوە بە ئامانجی سەرەکیی ستراتیژیی دۆناڵد ترەمپ و واشنتۆن پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی لە گەروی هورمزدا وەک لەپێشینەی کارەکانی دەبینێت.
لە بەرانبەردا، ئێران جەخت لەسەر رۆڵی خۆی لە بەڕێوەبردنی گەروی هورمز دەکاتەوە ئەمش هۆکاری سەرەکیی هەڵکشانی دووبارەی گرژییەکانە و لە ئەگەری بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان، ئەمریکاش لەسەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بەردەوام دەبێت.



