ترەمپ: کاتێکی زۆرمان لەگەڵ ئێراندا بەفیڕۆ دا و دەبێت باجەکەی بدات
سەوسەن سەید
٨ی تەمووزی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمرۆ چوارشەممە، لە پۆستێکدا لەسەر سەکۆی "ترووس سۆشیاڵ" رایگەیاند: ئێران کاتێکی زۆری بەفیڕۆ دا لە گفتوگۆکردن لەسەر ڕێککەوتنێک کە دەکرا بۆ ئەو 'ناوازە' بێت، و جەختیشی کردەوە کە "ئێستا دەبێت ئێران باجی ئەوە بدات.
ترەمپ هێزە چەکدارەکانی ئێرانی بەوە وەسف کرد کە لە ناو "پێشێوەچوون و پاشاگەردانییەکی تەواو"دا دەژین، و تەئکیدی کردەوە: بەشە سەرەکییەکانی، وەک هێزی دەریایی و ئاسمانی، لە ڕاستیدا چیتر بوونیان نەماوە"، و وتیشی: ئەوان بە تەواوی شکستیان هێناوە.
لە پۆستێکی پێشووتردا، ترەمپ دیسانەوە ئێرانی وەک "شەقاوەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" وەسف کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێران تەنها قسە دەکات و هیچ کردارێکی نییە.. شەقاوەکە کۆتایی پێهات.
ترەمپ پۆستەکەی بەوە کۆتایی پێهێنا: تاران کاتێکی زۆری لە دەست دا لە گفتوگۆکردن لەسەر رێککەوتنێک کە دەکرا بۆی زۆر باش بێت، و ئێستا دەبێت باجەکەی بدات.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەدەست ئاڵۆزی و مەترسییەکانی پەرەسەندنی نوێی گرژییەکانەوە دەناڵێنن، ئەمەش دوای ئەو قەیرانانەی کە پەیوەستن بە دۆسیەی ئەتۆمی و هاتوچۆی دەریایی لە گەروی هورمزدا.
سەرڕای قسەکردن لەسەر گەیشتن بە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی پێشوو، تاران واشنتۆنی تۆمەتبار کرد بەوەی کە گفتوگۆکانی بەرەو شکست بردووە، لە کاتێکدا سەرۆک دۆناڵد ترامپ هەڕشەی "کۆتاییهێنان بە ئەرکەکە" دەکات لە نێوان بەردەوامبوونی هەڕەشەکان بۆ بڕینی مۆڵەتەکانی فرۆشتنی نەوتی ئێران.



