دوای ساڵێك لە نەبوونی یاسای بودجە، عیراق بە رەسمی دەستی كرد بە ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی لەم مانگەدا دەستی بە داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027 كردووە و بڕیارە تا مانگی ئەیلوولی داهاتوو تەواوی بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئامادەكردنی، رەشنووسی یاساكە رەوانەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابوری و دواتریش رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ پەسەندكردن، پێش ئەوەی بنێردرێتە ئەنجومەنی  نوێ،ەران

مەزهەر محەمەد ساڵح رونیشیكردەوە، هێشتا قەبارەی دارایی بودجەكە دیار نییە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، عیراق بۆ ئەمساڵیاسی بودجەی نییە و وەزارەتی دارایی پشتی بە سیستمی خەرجكردنی كاتیی بەستووە بۆ دابینكردنی موچە و خەرجییە بنەڕەتییەكان.