تووشبوویەكی نوێی تای خوێنبەربوون لە كەركووك تۆماركرا، بەوەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە چوار كەس لەو پارێزگایە.

فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك بڵاویكردەوە، یەكەمینی حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە قەزای حەویجە تۆماركراوە، بەمەش كۆی گشتیی تووشبووان لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە پارێزگای كەركوك بۆ چوار حاڵەت بەرزبووەوە.

راشیگەیاند،  توشبوەكە ژنێكی تەمەن 35 ساڵە و  دانیشتووی گوندی بەرتەغالییەیە لە قەزای حەویجە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نەخۆشەكە لەژێر چاودێریی پزیشكییدایە و تیمەكانی تەندروستی دەستیانكردووە بە رێوشوێنەكانی پشكنینی و بەدواداچوون بۆ ئەو كەسانەی بەركەوتنیان لەگەڵ نەخۆشەكەدا هەبووە.

بەمەش حاڵەتەكانی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عیراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتە 220 حاڵەت كە زۆرینەیان لە پارێزگای زیقارن