روسیا: لە 24 سەعاتدا زیاتر لە هەزار و 40 سەربازی ئۆكراینمان كوشتوە
لازیا عەلی
٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
روسیا تەقاندنەوەی پردێكی ستراتیژی و كوژرانی زیاتر لە هەزارو 400 سەربازی ئۆكراینی لەماوەی 24 سەعاتدا راگەیاند.
وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویكردەوە، لە 24 سەعاتی رابردوودا توانیویانە پردێكی ستراتیژی لە رۆژهەڵاتی ئۆكراین خاپور بكەن و هەزار و 470 سەربازی ئەو وڵاتە بكوژن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، هێزەكانیان لە هەموو بەرەكانەوە لەپێشرەویدان و لە هەرێمی لە دۆنێتسك پێگەكانی خۆیان بەهێزتر كردووە ولەبەرەی رۆژهەڵاتیشەوە زیاتر چوونەتە ناو سنورەكانی ئۆكراینەوە.



