هێڵە ئاسمانییەکانی عیراق گەشتی راستەوخۆی نێوان کەرکوک و ئەنتالیای راگەیاند
سەوسەن سەید
٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە، دەستپێکردنی گەشتە ڕاستەوخۆکانی لە نێوان کەرکووک و ئەنتالیا لە ڕێکەوتی ١٤ی تەممووزەوە ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی هێڵە ئاسمانییەکاندا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) وەریگرتووە، هاتووە: "کۆمپانیاکە هێڵێکی نوێی بۆ گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە بەرەو شاری ئەنتالیای تورکیا کردووەتەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ پشووی هاوینە و زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران".
بەگوێرەی بەیاننامەکە، مناف عەبدولمۆنعیم، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە: "قۆناغی نوێی کارپێکردنی ئەم هێڵە بە شێوازی دوو گەشت لە هەفتەیەکدا دەبێت، لە ڕۆژانی سێشەممە و هەینی، ئەمەش بۆ پێدانی دەرفەتی پێویست بە گەشتیاران بۆ بڕینی بلیتی گەشتەکانیان بەرەو یەکێک لە دیارترین شوێنە گەشتیارییەکانی تورکیا لەسەر دەریای ناوەڕاست".
زیاتریشی وتی: "هاوتەماشا لەگەڵ ڕێنماییەکانی وەزیری گواستنەوە، وەهەب ئەلحەسەنی، کار دەکەین بۆ فراوانکردنی تۆڕی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی نیشتمانی و پێشکەشکردنی بژاردەی گەشتی نەرمتر، ئەمەش بۆ پڕکردنەوەی ئەو داواکارییە زۆرەی کە لە وەرزی هاویندا لەسەر گەشتکردن هەیە".



