فەرماندەیی ناوەندیی هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا رایگەیاند، كە ئۆپراسیۆنی گەڕان بەدوای ئەو فرۆكەوانەی هەفتەی رابردوو دوای كەوتنی هێلیكۆپتەرێك لە دەریای عەرەب بێسەروشوێن ببوو بێ ئەنجام بووە و كۆتای هاتووە.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، كە دوای گەڕانێكی فراوان لە لایەن هێزە ئاسمانی و دەریاییەكانی وڵاتەكەیانەوە، بڕیاریانداوە ئۆپراسیۆنی دۆزینەوەی ئەو دەریاوانە رابگرن كە لە یەكـی تەمموزەوە بێسەروشوێن بووە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە  هێلیكۆپتەرێكی جۆری ئێم ئێچ 60 ئێسی ئەمریكی پێویستی بە نیشتنەوەی ناچاری بوو لەسەر ئاو،تا ئێستا سێ كەسی تر لە تیمی هێلیكۆپتەرەكە رزگاركران و هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی كەسی چوارەم بێ ئەنجام بوون.