پۆلیسی گەرمیان:پلەکانی گەرما بەرزبونەتەوە و لە مشتومڕ و ناکۆکی دوور بکەونەوە و گفتوگۆی ئارام هەڵبژێرن
بڵند
٤ی تەمووزی ٢٠٢٦
پۆلیسی گەرمیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت؛ لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە وەرزی هاوین، هەندێک دیاردەی کۆمەڵایەتی و کێشەی ئەمنی روی لە زیادبوون دەکات.
لە راگەیەندراوەکدا هاتووە؛ توێژینەوەکان ئەوەیانخستوەتەڕوو، گەرمای توند دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی تووڕەیی، کەمبوونەوەی ئارامی دەروونی و هەندێک هەڵسوکەوتی خێرا و نەگونجاو، کە لە هەندێک حاڵەتدا دەگاتە مشتومڕ و توندوتیژی.
ا پۆلیسی گەرمیان داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات، ئارامی خۆیان بپارێزن و لە کاتی تووڕەبووندا بڕیارێکی خێرا نەدەن و لە مشتومڕ و ناکۆکی دوور بکەونەوە و گفتوگۆی ئارام هەڵبژێرن.


