logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

پێنجشەممەی داھاتوو دانوستانی ئاگربەست لە قاھیرە یان دەوحە بەڕێوەدەچێت

پێنجشەممەی داھاتوو دانوستانی ئاگربەست لە قاھیرە یان دەوحە بەڕێوەدەچێت

١١ی ئابی ٢٠٢٤

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا: دانوستانی ئەمریکا و ئێران ئەنجام نادرێت
جیهان٢١ خولەک لەمەوبەر

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا: دانوستانی ئەمریکا و ئێران ئەنجام نادرێت

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا رایگەیاند، دانوستانە پلان بۆ داڕێژراوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران، کە بڕیار بوو ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەی گەشتیاری  بورگنستۆک  بەڕێوەبچێت، ئەنجام نادرێت.

ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی سویسرا بە رەسمی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەی ئێران وئەمریکا بە نێوەندگیر وڵاتانی راگەیاند، کە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام بدرێت.

ئەم راگەیاندنە دوای ئەوە هات، کە وتەبێژی کۆشکی سپی هەر ئەمڕۆ رایگەیاند بوو، جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس گەشتێکی پلان بۆ داڕێژراوی بۆ سویسرا هەڵوەشاندەوە، بەهۆکاری لۆجیستیکی، بۆ ئەوەی لەگەڵ دانوستانکارانی ئێران کۆببێتەوە و دەست بە دانوستانەکان بکات سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان تاران و واشنتۆن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەڵوەشاندنەوەی دانوستانەکان گومانی لە قۆناغی داهاتووی دانوستانەکان دروست کردووە. تاران و واشنتۆن پێشتر رێککەوتنێکی کاتییان ئیمزا کردوە،  کە ئامانج لێی کۆتاییهێنان بە جەنگ و کردنەوەی گەروی هورمز بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ترەمپ: نەتانیاهۆ باشە.. دەبوو هاوسەنگییەکەی بپارێزین
جیهان٢٨ خولەک لەمەوبەر

ترەمپ: نەتانیاهۆ باشە.. دەبوو هاوسەنگییەکەی بپارێزین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لێدوانێکی سەرنجڕاکێشی لەبارەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دا و جەختی لەوە کردەوە کە دەستوەردانی کردووە بۆ رێگریکردن لە ئیسرائیل لە فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا، لە هەمان کاتدا رەخنەیەکی دەگمەن و نائاسایی ئاراستەی هاوپەیمانە ئیسرائیلییەکەی کرد.

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی "ئەکسیۆس" رایگەیاند کە نەتانیاهۆ "باشە"، بەڵام لە دوایاندا وتی: "دەبوو هاوسەنگییەکەی بپارێزین، ئەمەش وەک ئاماژەیەک لەلایەن چاودێرانەوە لێکدرایەوە کە رەخنەیە لە شێوازی مامەڵەکردنی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ پێشهاتەکانی ئەم دواییەی پەیوەست بە رڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران.

ترەمپ دووپاتی کردەوە کە سەرکەوتوو بووە لە رێگریکردن لە ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر لوبنان، و متمانەی خۆشی دەربڕی بەوەی کە تەلئەبیب پابەند دەبێت بەوەی واشنتۆن داوای دەکات و وتی: ئیسرائیل منیشی خۆشدەوێت.

سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوە سەربازییەکەی ئەم دواییەی لەگەڵ ئێران، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکەوتنێکی سەربازیی رونی بەدەستهێناوە، و پێی وابوو ئەو گەمارۆ دەریاییەی کە واشنتۆن سەپاندبووی، رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبووە لە ناچارکردنی تاران بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە.

وتیشی: بەردەوامبوونی شەڕ بۆ چەند هەفتەیەکی دیکە دەبووە هۆی داخرانی گەروی هورمز و پەککەوتنی پێدانی نەوتی جیهانی، ئەمەش ئابوری جیهانی بەرەو سستی و قەیران دەبرد.

کاتێکیش پرسیاری لێکرا کە ئایا شەڕەکە سنوورەکانی هێزی ئەمریکای دەرخستووە، ترەمپ ئەم تێڕوانینەی رەتکردەوە و وتی: هیچ سنوورێک نییە، من هێشتا ئەم وانەیەم فێر نەبووم.

هەروەها یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەی لەگەڵ ئێران بە شتێک نیشان دا کە لە "خۆبەدەستەوەدانی بێمەرج" نزیکە، هەرچەندە رێککەوتنەکە بە رەسمی ئەم وەسفەی تێدا نەبووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆشکی سپی: ڤانس گەشتەکەی بۆ سویسرا دواخست و دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەمزووانە دەستپێدەکەن
جیهان١ سەعات لەمەوبەر

کۆشکی سپی: ڤانس گەشتەکەی بۆ سویسرا دواخست و دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەمزووانە دەستپێدەکەن

کۆشکی سپی رایگەیاند، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا گەشتەکەی بۆ سویسرا دواخستووە، کە بڕیار بوو رۆژی هەینی بە مەبەستی بەشداریکردن لە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران ئەنجامی بدات، بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی داهاتووی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وتەبێژی کۆشکی سپی درەنگانی شەوی پێنجشەممە رایگەیاند: کاروباری لۆجیستی ئەم دانوستانانە بە هیچ شێوەیەک سادە یان پێشبینیکراو نەبوون.

تا ئێستا جێگری سەرۆک ئەمشەو بەڕێ ناکەوێت، وتیشی: بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەستپێکردنی گفتوگۆیە تەکنیکییەکانین لە زووترین کاتدا.

ڤانس رۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو کە ماوەی 60 رۆژی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە لەگەڵ ئێران دەستیپێکردووە.
ناوبراو بە رۆژنامەنووسانی لە کۆشکی سپی راگەیاند: دەڵێم ماوەی 60 رۆژەکە ئەمڕۆ بە رەسمی دەستیپێکردووە، و ئەمڕۆش دەست بە ژماردنی پێچەوانە دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانە کۆتاییەکان مەرجەکانی تایبەت بە گەروی هورمز بۆ قۆناغی دوای 60 رۆژەکە دیاری دەکەن.

هەروەها رایگەیاند: لە چوارچێوەی رێککەوتنی کۆتاییدا، پێمان وایە ئێران نابێتە خاوەنی هیچ مووشەکێک کە هەڕەشە لە جیهان بکات، وتیشی: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کۆتایی هاتووە.

ڤانس جەختی لەوە کردەوە کە: ئێرانییەکان پێویستیان بە پارەیەکی زۆر دەبێت بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٦. هەموو مافەکان پارێزراوە.