وەفدی دانوستانكاری ئەمریكا رایدەگەیەنێت، پابەندن بە دانوستان لەگەڵ ئێران بە ئامانجی گەیشتن بە رێككەوتنێكی گشتگیر.

محەمەد تەمیم ئال سانی میری قەتەر لەگەڵ ستیڤ ویتكۆڤ و جارید كوشنەر نێردەی تایبەتی ئەمریكا كۆبووە و ئاماژەی بەوەكرد، وڵاتەكەی بە هاوبەشی لەگەڵ پاكستان بەردەوام دەبێت لە نێوەندگیریی و بەردەوامی دانوستانەكان لە نێوان ئەمریكا و ئێراندا.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا رەوشی لوبنان تاوتوێكرا و میری قەتەر جەختی لە گرنگی ئاگربەست لە لوبنان كردووەتەوە، وەفدەكەی ئەمریكاش دوپاتیانكردووەتەوە، واشنترن پابەندە بە دانوستان لەگەڵ تاران بە مەبەستی گەیشتن بە رێككەوتنێكی گشتگیر.

كازم غەریبئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاندووە، لەسەر پرسی لوبنان لە چوارچێوەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریكا و پارە بلۆككراوەكانی وڵاتەكەی، كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵیان لەگەڵ پاكستان و قەتەر ئەنجامداوە و هیچ گفتوگۆیەكیان لەگەڵ وەفدی ئەمریكا نەكردووە.