بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە لیوا ئەیوب یوسف کرد
سام
١ی تەمووزی ٢٠٢٦
سام
١ی تەمووزی ٢٠٢٦
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، تاران سوورە لەسەر سەپاندنی دەسەڵاتی تەواوتی خۆی بەسەر گەروی هورموزدا و دەیەوێت باج لەو کەشتییانە وەربگرێت کە دەچنە ناو ناوچەی کەنداو یان لێی دەردهچن، تەنانەت ئەگەر بۆ ئەمەش ناچار بێت، پەنا بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی ببات.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی باڵای ئێرانییەوە ئاشکرایکرد، بەپێی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، تاران رازی بووە بۆ ماوەی 60 رۆژ رێگە بە تێپەڕبوونی کەشتییەکان بدات، بەڵام بەرپرسانی ئێران پێیان وایە بەپێی رێککەوتنەکە رێگەیان پێدەدرێت کۆنتڕۆڵی هێڵەکانی هاتوچۆ و جۆری ئەو کەشتییانە بکەن کە تێپەڕ دەبن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر رێککەوتنەکە درێژ نەکرێتەوە، تاران لە ناوەڕاستی مانگی ئابەوە دەستدەکات بە وەرگرتنی باج لە کەشتییەکان، تەنانەت ئەگەر بۆ ئەمەش ناچار بێت پەنا بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازیی ببات.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوە ئەم خواستەی ئێرانیان رەتکردووەتەوە و رایانگەیاندووە؛ رێگە بە هیچ وڵاتێک نادرێت باج یان سەرانە لە رێڕەوە نێودەوڵەتییەکاندا بسەپێنێت.
دوای دورخستنەوەی هەتاهەتایی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمەوە، پارێزەرانی د. عەبدولـلەتیف راگەیەندراوێکیان بڵاوکردوەتەوە و سزاکە رەتدەکەنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ لیژنەکە ستەمی زۆریان لە د. عەبدولـلەتیف کردوە و پێشێلکاری زۆری یاساییان بەرانبەر کردوە و لە رێگەی دادگاوە تانە لە بڕیارەکە دەدەن.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، سکاڵا تۆمار دەکەن و بە هیچ شێوەیەک د. عەبدولـلەتیف سازش لە مافی خۆی ناکات و داوادەکەن دادگا شوێنی یەکلایکردنەوەی دۆسیەکەبێت.
دەقی راگەیەندراوەکە
بابەت/ڕوونکردنەوە
دەمانەوێت بۆ ڕای گشتی ڕوون بکەینەوە کە ئەو لیژنەی لێکۆڵینەوەیەی کە لەسەر بەڕێز دکتۆر(عبداللطیف احمد مصطفی)مامۆستایی زانکۆی سلێمانی پێکهێنراوە، پێشێلکاری یاسایی زۆریان بەرامبەر بەم کەیسە کردووە، بۆیە بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە بەڕێز دکتۆر(عبداللطیف آحمد مصطفی)بە بڕوابونی تەواوی بەخۆیەوە ، تانە لەم بڕیارەی وەزیری خوێندنی باڵا دەدات سەبارەت بەسزادنی بە عزل کردنی لە وەزيفه،ئێمە ئەو بڕیارە بەنایاسایی دەزانین، وە گەورەترین ستەمە. وە بەڕێزیان هەرگیز دان نانێت بەو تۆمەتەی کە بۆی دروست کراوە ، وە ڕایدەگەیەنیین کە بەڕێزیان بەهیچ شێوەیەک تنازل لەمافی خۆی ناکەن لە پەنابردن بۆ دادگا، وە دادگا بەشوێنی یەکلایکردنەوی ئەم دۆسیەیە دەزانین و سکاڵاشمان کردووە ، بۆیە داواکارین لەسەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە وردی و بابەتیانە لەم دۆسییە بڕوانن وە بڕیاری پێشوەختە لەم دۆسیەیەدا نەدەن بنەما لەسەر ڕیزگرتن لەیاسا، وەڕێگەبدەن دادگا ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت لەم بارەیەوە.
پارێزەران:
عطا عثمان حسين و ئارام رضا سعيد
بريكارى(عبدالطيف احمد مصطفى)