سبەینێ بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت و کاری هێڵکاری بۆ ئەنجام دەدرێت، هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت؛ لە پردی دەباشان بەرەو ئاڕاستەی مزگەوتی نائیلە خاتوون کارەکان ئەنجام دەدرێت.

هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە، سبەینێ رۆژی دووشەممە لە سەعات07:30ـی بەیانی کاری هێڵکاری لە شەقامی بازنەیی مەلیک محمود ئەنجام دەدرێت، دەستپێک لە پردی دەباشان بەرەو ئاڕاستەی مزگەوتی نائیلە خاتوون کارەکان ئەنجام دەدرێت و لەکاتی  هێڵکاریکردنەکە شەقامەکە بەربەست دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێران دەتوانن شەقامە خزمەتگوزارییەکەی تەنیشتی شەقامە سەرەکییەکە بەکاربهێنن بۆ هاتووچۆکردنیان، کاری هێڵکارییەکە هەمان رۆژ تەواو دەکرێت و پاشان شەقامەکە بەرووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

هاتوچۆی سلێمانی، داوای لێبوردن لەهاوڵاتییان و شۆفێرانی دەکات ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتی ببنە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و هەموو کات لە خزمەتی ئێوەدا دەبن بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.