عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە بەغدادی پایتەخت.

ئاژانسی "ئیرنا" رایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران لەم سەردانەیدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆمەڵێک راوێژکاری ئەنجام دەدات سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دواین پەرەسەندنە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.

هەروەها بەرنامەی کارنامەی سەردانەکە، هەماهەنگیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عیراق لەخۆدەگرێت بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی سەید عەلی خامنەیی لە عەتەبە پیرۆزەکانی عیراقدا.