سوپای ئیسرائیل لەچەند ناوچەیەكی باشوری لوبنان دەكشێتەوە
ئاکام
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
دەستەی پەخشی ئیسرائیلی رایگەیاند، سوپای وڵاتەكەی خۆی ئامادە دەكات بۆ كشانەوە لە چەند ناوچەیەكی دیاریكراوی باشوری لوبنان، بەو مەرجەی سوپای لوبنان لەوشوێنانە جێگیربێت.
دەستەی پەخشی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، سوپای ئیسرائیل ئامادەكاری دەكات بۆ كشانەوە لە چەند ناوچەیەكی باشوری لوبنان بەو مەرجەی سوپای لوبنان لەم ناوچانە بڵاوەیان پێبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بڵاوەپێكردنی سوپای لوبنان لە باشوری وڵاتەكە بە چەند قۆناغێك دەبێت و ئەم هەنگاوەی سوپای ئیسرائیل لە ژێر رۆشنایی بەدیهێنانی زۆربەی ئامانجەكان و فشارەكانی ئەمریكایە.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكیش پێشتر بڵاویكردەوە، سەركردایەتی سوپای ئیسرائیل بڕیاردراوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە لوبنان تەنیا لە چوارچێوەی بەرگریكردندا بێت.



