بافڵ جەلال تاڵەبانی و مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین لە سلێمانی کۆبوونەوە
محەمەد رزگار
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەممەد به‌هائه‌دین، ئەمیندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانی کرد و سەرەخۆشی لێکرد بەهۆی کۆچی دوایی براکەیەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی ئامادەیبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێ کران.
سەرۆک بافڵ پێزانینی بۆ رۆڵی کاریگەری مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەممەد به‌هائه‌دین هەبوو لە هەوڵەکانی بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونە جیاوازەکان و هەردوولا لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هاوڕابوون.



