بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، بەهۆی پێشێلکردنی رێککەوتنەکە و جێبەجێنەکردنی برگەی یەکەمی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان گەروی هورمز بەڕوی کەشتییەکاندا دادەخەین

بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، بەهۆی هێرشيکانی ئیسرائیل بۆسەر باشوری لوبنان کە بوەتە هۆی کوژرانی هاووڵاتیانی مەدەنی و پێشێلکردنی برگەی یەکەمی رێککەوتنی ئاشتی نێوان تاران و واشنتۆن، گەرو هورمزمان بەروی کەشتییەکاندا داخست.

بارەگاکە ئاماژەی بەوەکردوە، داخستنی گەروی هورمز هەنگاوی یەکەمە و هۆشداری دەدەن لە رێوشوێنی زیاتر لە ئەگەری بەردەوامبوونی دەستدرێژییەکان.

بارەگای خاتەمولئەنبیا جەختیکردوەتەوە، تاکە هۆکاری داخستنی گەروەکە، بەهۆی پێشێلکارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە رێککەوتنەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی لە باشوری لوبنان بۆردومانكرد و وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش رایگەیاند، لە  24 سەعاتی رابردودا 47 كەس كوژراون.