ئەمرۆ لیستی موچە و تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەكرێت
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
بریارە ئەمرۆ لیستی موچە و تەرازووی پێداچوونەوە لە لایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق بكرێت.
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی بە پەیامنێری كوردسات نیوزی راگەیاند، دوو فەرمانبەری وەزارەتی دارایی هەرێم لە هەولێرەوە بەرێكەوتوون بۆ گەیاندنی لیستی موچە مانگی شەش و تەرازووی پێداچوونەوە مانگی پێنج بە وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
پەیامنێری كوردسات نیوز راشیگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی لیستی موچەو تەرازووی پێداچوونەوە بە وەزارەتی دارای حكومەتی فیدراڵ دەست دەكرێ بە وردبینی كردن و رێكارەكان، بریاریشە لەگەڵ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی حكومەتی فیدراڵی و گەر هیچ گرفتێك لە لیستەكان نەبێ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش خەرج بكرێت.



