مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ شەممە، جەختی کردەوە کە شەڕ لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیدا شکستی هێناوە.

پزیشکیان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  شەڕ لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیدا شکستی هێنا، سەرەڕای تیرۆرکردنی سەرکردەکان و زانا ئەتۆمییەکان و هێرشکردنە سەر ژێرخانەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد: من بە باشی لەو سەختییانە تێدەگەم کە گەلەکەمان چەشتوویەتی، و ئارامگرتنیان لەبەرامبەر گوشارە ئابوورییەکاندا تاقیکردنەوەیەک بوو...