ئیسرائیل: چەند ژێرخانێکی سەربازی ئێرانمان کردوەتە ئامانج
بڵند
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
یخیئێل لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا، رایگەیاند، دوای هێرشە بالیستییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، سوپای وڵاتەکەی بنکەکانی هاویشتنی موشيکی زەوی بە زەوی و هەروەها چەند ژێرخانێکی کردووەتە ئامانج، کە پەیوەندییان بە کەرتی وزەوە نەبووە.
لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، یخیئێل لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا رایگەیاند ئێران 11 مووشەکی بالیستیی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە، کە هەر یەکێکیان دەتوانێت گەڕەکێکی تەواو وێران بکات و سەدان کەس بکوژێت.
لە پەیامەکەیدا جەختیکردوەتەوە، هیچ وڵاتێک لە جیهاندا کە خاوەنی کەرامەتی خۆی بێت، هێرشی لەو شێوەیە قبووڵ ناکات و ئیسرائیلیش قبوڵی ناکات.
باڵیۆزی ئیسرائیل لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا هۆشداریداوە؛ خەڵکی لوبنان حزبوڵایان وەک هێزێکی بەوەکالەتی ئێران رەتکردووەتەوە و بە ئێرانیان گوتووە لە وڵاتەکەیان بچێتە دەرەوە؛ هۆشداریی ئەوەشی دا ئەگەر حزبوڵا هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل بنکەکانی فەرماندەیی لە گەڕەکی زاحییە بە توندی دەکرێنە ئامانج.


