کەشناسی هەرێم: ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسکە هەیە
محەمەد رزگار
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
بەهۆی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی کاتی، ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسکە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان هەیە و پلەکانی گەرماش گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانی هەولێر و سلێمانی و راپەڕین نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسکە تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوە کرد، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لە سلێمانی دەگاتە 25 کم لە سەعاتێکدا، هەروەها پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان بە جێگیری دەمێننەوە.
بەپێی پێشبینییەکان، لە دوو رۆژی داهاتوودا رەوشی کەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما لە نێوان 30 بۆ 37 پلەدا دەبن.


